وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هێرشه‌یان کرد که ڕۆژی شه‌ممه به موشه‌ک کرایه سه‌ر که‌مپـی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له عێراقدا.
ئۆفیسی بان کی مون له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی سـکرتێری گشـتی به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌ر که‌مپـی لیبریتی موجاهیدی خه‌لق سه‌رزه‌نشت ده‌کات و داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات به په‌له لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که بکات و به‌رپـرسـان لێی بداته دادگا.
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش، ڤیکتۆریا نۆلاند خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که ئه‌ویش به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به " هێرشێـکی قێزه‌وه‌نی بێ مانای" ناوزه‌دکرد. پاشـان داوای له حکومه‌تی عێراق کرد لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕژد و ته‌واو له‌سه‌ر هێرشه‌که بکات و ئه‌وانه‌ی لێی به‌رپـرسیارن بدرێنه دادگا.
جێی ئاماژه‌یه له‌و هێره‌شه‌ی دوێنێی سه‌ر که‌مپـی لیبریتی ڕۆژئاوای به‌غدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 40 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.