هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات که به state of the Union ناسراوه هه‌وڵی له‌گه‌ڵ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکادا دا تا بڕیاری خۆی بدات له‌سه‌ر دۆسێ ناوخۆییه‌کانی وه‌ک ئابوری و کۆنتڕۆڵکردنی چه‌ک.
وتاره‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌که‌م وتاری سه‌رۆک بوو له به‌رده‌م کۆنگرێسدا پاش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕێکی تری چوار ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
له‌سه‌ر باری ئابوری سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ناتوانرێت داوا له خێزانه کارگوزاره‌کان بکرێت تا باری قورسی کورت هێنانی بودجه له ئه‌ستۆ بگرن و داوای زیاتر له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان نه‌کرێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵیت ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ڕیفۆرمی هاوبه‌شی باج دان له‌لایه‌ن کۆماری و دیموکراته‌کانه‌وه که ببێته مایه‌ی هاندانی ڕه‌خساندنی کار و یارمه‌تیده‌ر بێت له که‌مکردنه‌وه‌ی کورت هێنانی بودجه.
له سه‌ر گۆڕانی که‌ش و هه‌واش سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له پێناو ئایندهی نه‌وه‌کانی داهاتوودا ده‌بێت کاری زیاتر بکرێت بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گۆرانی که‌ش و هه‌وا و ده‌شڵێت ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی دره‌نگ بکوێت پێویسته بڕیار بدرێت.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی ئه‌م وتاره ساڵانه‌یه‌دا که له کۆنگرێسی ئه‌مریکا پێشکه‌شی کرد داوای ڕیفۆرمی یاساکانی کۆچبه‌ری کرد و ده‌شڵێت ڕیفۆرمی ڕاسته‌قینه یانی هێنانه ئارای سیاسه‌تێکی به‌رپرسانه بۆ مافی هاوڵاتی بوون و راستکردنه‌وه‌ی سیسته‌می یاسایی کۆچبه‌ری .
له‌سه‌ر تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێستا توانایی و هێز و کاریگه‌ریه‌کانی پێشتری نه‌ماوه و ئێستا لاوازه.
"بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی تێرۆرکاران پێویست ناکات ده‌یان هه‌زار کوڕ و کچی خۆمان بنێرین یان وڵاتانی تر داگیر بکه‌ین" سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت.
هه‌ر له‌م وتاره‌یدا سه‌رۆک ئۆباما وه‌ک چۆن په‌یامی دا به کۆریای باکور له‌سه‌ر مه‌ترسیدارترین جۆری چه‌ک له جیهاندا، به هه‌مان شێوه‌ش په‌یامی هه‌بوو بۆ ئێران و گوتی هاوپه‌یمانان هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران ئه‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌جێیان بگه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت هه‌رچیه‌ک له‌ده‌ست بێت ده‌کرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
سوریاش به‌شێکی تری وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بوو که تیایدا جه‌ختی له به‌رده‌وامی فشار خستنه سه‌ر دیمه‌شق کرده‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: