به‌رپـرسی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی پـێویسـتی به یۆرانیۆمێـکی زیاتر پـیتێنراوببێت له‌وه‌ی ئێسـتا به‌رهه‌می ده‌هێنێت
بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناوچه‌یه‌کی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند و به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 46 که‌س یه‌کلابووه‌ته‌وه و 27 که‌سیش برینداربوون
دیک دهیلۆریـیا به‌رپـرس له ده‌زگای FBI ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان ده‌گه‌نه ئه‌وسه‌ری جیهان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه به‌رپـرسیارن. ده‌زگای FBI سه‌رپه‌رشتی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی دا به‌رپرسیارانی ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن به سیزای خۆیان بگه‌ێنرێن.
گوتی هێشـتا نازانین کێ ئه‌مه‌ی کردووه یان بۆچی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا هیچ گومانێـکی له‌سه‌ر نیـیه، ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌گه‌ینه بنچینه‌که‌ی، وه ده‌یدۆزینه‌وه کێی ئه‌مه‌ی کردووه و بۆچی
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز مه‌یدانی کاپـلی شـاری بۆسـتنی ویلایه‌تی ماساچوسێتس هه‌ژاند و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه 3 که‌س کوژراون و 140 که‌سیش برینداربوون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی زیاتر نیگه‌ران بووه له باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریادا ده‌که‌ن
دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه له میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری ئازادکردنی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشووی وڵاته‌که‌ی دا له دۆسێی په‌یوه‌ست به کوشتنی خۆپـیشـانده‌راندا، به‌ڵام له زینداندا ده‌هێڵرێته‌وه به تاوانی گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتدا
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یژینی پایته‌ختی چین گوتیان حاڵه‌تێـکی نوێی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمارکراوه، ئه‌ویش کوڕێـکی منداڵی ته‌مه‌ن 4 سـاڵه و هیچ نیشـانه‌کانی ئه‌نفلۆنزاکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌رنه‌که‌وتووه
کۆریای باکور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌تی سـازکرد به بۆنه‌ی 101 هه‌مین سـاڵیادی له دایکبوونی کیم ئێل سونگ دامه‌زرێنه‌ری وڵاته‌که‌یان. ئه‌م بۆنه‌یه‌ی کراوه‌ته گرنگترین ڕۆژی پـشـوو له ڕۆژمێری ئه‌و وڵاته سـتالینیـیهدا
زنجیره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 32 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سیش برینداربوون
نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا به وه‌کاله‌ت سه‌رکه‌وتنێـکی بچوکی به‌ده‌سـتهێنا له‌و هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه سـازکرا بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆک بۆ وڵاته‌که تاوه‌کو شوێنی هوگۆ چاڤێز بگرێته‌وه
ده‌سه‌ڵاتی کۆنگۆی دیموکراتی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه سێهه‌م پلانی کوده‌تایه له ئه‌مساڵدا ئاشکرایانکردوه. دوا هه‌وڵ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئاشکرا کرا، کاتێک 13 گومان‌لێکراو له میدیاکانی کینشاساوه ده‌رکه‌وتن
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ئاشـتی له قۆناغێـکی هیوابهخشدایه و ئومێده‌واره وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا سه‌رکه‌وتووبن
له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه بینای دادگاکانی حکومه‌ت له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتێـکی هاتووچۆی ئاسـمانی عێراق ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی سیڤیلی سوریا که به ئاسـمانی عێراقدا به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌ڕۆیشت، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه فه‌رمانی پـێکراوه بۆ پشـکنین بنیشێته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له باکوری به‌غدا، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک ڕوویداوه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان کاندیدێـکی سووننه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له تۆکیۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپـۆنیـیهکهی فوومیۆ کیشیدا کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی په‌یامێـکی به‌هێز بۆ کۆریای باکور، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کێـکی بالستی ده‌کات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ژماره‌یه‌ک له پارێزگانی وڵاته‌که‌دا ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان ده‌ستیان پێ‌کرد.
پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێت ده‌ڵێت به‌لایه‌نی که‌م هه‌شت که‌س له ڕۆژی شه‌ممه گیانیان له‌ده‌ست دا له کاتێکدا بۆمبێک له ناو پاسێکدا ته‌قییه‌وه. ئه‌م ڕووداوه له شاری پیشاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویدا.
زیاتر نیشـان بده