کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرس له سزاکان بۆ سه‌ر کۆریای باکور ده‌ڵێن واشنتۆن بۆ ڕێگای زیاتر فشار خستنه سه‌ر کۆریای باکور ده‌گه‌ڕێت تا چالاکییه ناوکییه‌کانی ڕابگرێت.
دادوه‌ری دادگایی کردنی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشووی میسڕ دۆسێکه‌ی ناردووه بۆ دادگایه‌کی دیکه.
دایکێک که منداڵه‌که‌ی قوربانی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی مانگی 12 خوێندنگای ساندی هووک بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا، داوای له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کرد فشار بخه‌نه سه‌ر کۆنگرێس تا یاساکانی کۆنتڕۆڵ کردنی چه‌ک توندتر بکه‌ن.
فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی وڵاتانی گرووپی 8 له له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی وتووێژکراوه له باره‌ی، ئایا جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا له نێو لیستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کان دابنرێت یان نا
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی تۆپـبارانی شوێنێـکیان له ناو سوریا کردووه که ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر به‌رزایـیه‌کانی جۆلان و لێوه‌ی ته‌قه به ئاڕاسته‌ی سه‌ربازه‌کانی کرابوو
سه‌رۆکی سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشـته جوبای پایته‌ختی سودانی باشور به مه‌به‌سـتی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات
ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ هانی وه‌زیری ده‌ره‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ده‌ن ، باس له شێوازی چۆنێتی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ جودابیران و نیگه‌رانیـیه‌کانی دیکه‌ی له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌ن، بکات
دوو بۆمب له پاڵ مزگه‌وتێـکی سووننه‌دا له شـارۆچکه‌یه‌کی پارێزگای دیاله‌ی ناوه‌ندی عێراقدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 30 که‌سی دیکه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی دیکه ئه‌نجام بدات وه‌ک ئه‌وه‌ی کاربهدهسـتانیان ئاگاهی ده‌ده‌ن شیانی هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێـکدا ڕووبدات، ئه‌وا ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـکدادن له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان له پارێزگای ده‌رعای باشوری وڵاته‌که ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 50 که‌س کوژراون
چوار کۆمپانیای ماشێنی ژاپۆنی داوای گێڕانه‌وه‌ی 3 ملیۆن 400 هه‌زار ئۆتۆمهبێلیان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه کێشه له ئێرباگهکانیدا هه‌بێت.
گه‌وره وتووێژکاری پـێشووی ناو‌کی ئێران خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکردووه و ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به‌ڵێنی دا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا باشبکاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌روه‌ی گروپی هه‌شت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی لهندهنیاندا سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر قه‌یرانی سوریا و مه‌سه‌له‌ی کۆریای باکور.
سه‌ره‌ڕای پـتربوونی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا، ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه خوێندکاران له پایته‌ختی کۆریای باکور به جلوبه‌رگی میلـلیـیهوه ده‌ستیانکرد به ئاهه‌نگگێڕان
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له ئه‌مه‌ریکا HRW ، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، به‌و هێرشه ئاسـمانیـیه ههڕهمهکیـیانهی ده‌یکات
عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن کوڕ و برازاکانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی پـێشووی وڵاته‌که‌ی و چه‌ند ئه‌فسه‌رێـکی دیکه له پـۆسته‌کانیان لاداوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆتاییهێنان به‌و دوو بهرهکیـیهی له نێو له‌شـکردا هه‌یه
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی هه‌شت که به G8 ناسراون، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کۆده‌بنه‌وه و پـێشبینیدهکرێت قه‌یرانی سوریا و گرژیـیه‌کانی نیمچه دورگه‌ی کۆریا باسی سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانیان بن
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پـێشنیاردهکات له بوجه‌ی سـاڵی 2014 ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکادا گۆڕانکاری له باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بکرێت و هه‌روه‌ها چاکسـازی له ڕێنمایـیه‌کانی چۆنێتی پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تیـیه‌کانی ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت
ڕابه‌ری جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا ڕه‌تیکرده‌وه له‌گه‌ڵ گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق یه‌کیان گرتبێت و ده‌ڵێت که‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕاوێژی پـێ نه‌کردوون
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ئاسـتی ئامادهباشیـیان پـترکردووه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه
زیاتر نیشـان بده