زنجیره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 32 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان بریتبوون له به لایه‌نی که‌م 18 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و 3 بۆمبی چێنراو که حه‌وت شـار و شـارۆچکه‌ی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له شـاره‌کانی به‌غدا و که‌رکوک و به‌عقوبه و سامه‌ڕا و تکریت و حلـله و ناسریـیه و شـارۆچکه‌ی توزخورماتوو بوون.
له شـاری به‌غدا 6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌ک برینداربوون.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ڕێـگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بووه و به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ته‌قیوه‌ته‌وه سه‌رۆکی کوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در له په‌رله‌مانی عێراق. یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی به سه‌ختی برینداربوون.
له شـاری که‌رکوک 5 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 4 که‌س که یه‌کێـکیان پـۆلیسه و برینداربوونی 24 که‌س.
له شـارۆچکه‌ی توزخورماتووش 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری تکریت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لای باره‌گای پارتی سه‌ر به ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 له پاسه‌وانانی باره‌گاکه برینداربوون.
له شـاری موسڵ، له ناوچه‌ی کورنیش چه‌ند چه‌کدارێـک به چه‌کی بێ ده‌نگ ته‌قه‌یان له پـۆلیسێـک کردووه و کوشـتوویانه.