کاربه‌ده‌سـتێـکی هاتووچۆی ئاسـمانی عێراق ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی سیڤیلی سوریا که به ئاسـمانی عێراقدا به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌ڕۆیشت، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه فه‌رمانی پـێکراوه بۆ پشـکنین بنیشێته‌وه.
ناسر به‌نده‌ر به‌رپـرسی هاتووچۆی ئاسـمانی بۆ فڕۆکه‌ی سیڤیلی، ده‌شڵێت فڕۆکه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه که له مۆسـکۆوه هاتبوو، پاش فه‌رمانه‌که نیشتووه‌ته‌وه و پشـکێنراوه، به‌ڵام هیچ جۆره چه‌کێـکی تیایدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره فڕۆکه‌یه‌کی سوریا له لایه‌ن عێراقه‌وه بپـشـکنرێت، له‌وه‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ئاسمانی عێراق بووه‌ته ڕێگه‌یه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لای خۆیه‌وه گوشـاری زیاتری خستووه‌ته سه‌ر حکومه‌تی عێراق تاوه‌کو کاری زیاتر بکات بۆ مسۆگه‌کردنی ئه‌وه‌ی ئاسمان و خاکی عێراق نابێته ڕێگه‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د.
به‌غداش له‌م دوایـیانه‌دا کاری پـشـکنینی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی ئێرانی زیاکردووه، ئه‌و وڵاته‌ی گومان ده‌کرێت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یارمه‌تی له‌شـکری بێت بۆسوریا.