وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له تۆکیۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپـۆنیـیهکهی فوومیۆ کیشیدا کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی په‌یامێـکی به‌هێز بۆ کۆریای باکور، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کێـکی بالستی ده‌کات.
پاش وتووێژه‌کان، جان کێری ڕایگه‌یاند، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌یه به به‌رگریکردن له ژاپـۆن. گوتیشی وتووێژی ئاست به‌رزی دیکه سـازده‌کرێت له‌سه‌ر بڕیارێـکی ئاشتیخوازانه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشه‌که له نیمچه دورگه‌ی کۆریا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپـۆنیـیهکهی هه‌نگاوی باشیان ناوه له باره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئۆکیناوا، له‌وانه گۆڕینی شوێنی بنکه‌ی ئاسـمانی فووتێنما هێزه‌کانی مارینز.
له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی دورگه‌کانی سێنکاکوو که چین به دورگه‌کانی دایۆیوو ناویان ده‌بات، و هه‌ردوو وڵات خۆیان به خاوه‌نی داده‌نێن، به‌ڕێز کێری گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه لایه‌نی هیچ لایه‌ک ناگرێت، به‌ڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌و دورگانه له ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژاپـۆندان. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هیچ هه‌نگاوێـکی یه‌ک لایه‌نه‌دا نیـیه بۆ ئیدیعاکردنی خاوه‌ندارێتی ئه‌و دورگانه.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێز کێری که ئه‌مڕۆ له به‌یژینی پایته‌ختی چینه‌وه گه‌یشته تۆکیۆ، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له باره‌ی به‌رنامه‌کانی چه‌کی کۆریای باکور له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر ژاپـۆن شینزۆ ئابێ وتووێژ بکات.
ژاپـۆن که له مه‌ودای موشه‌که‌کانی کۆریای باکوردایه، سیسته‌می دژه موشه‌کی خۆی له ده‌وربه‌ری تۆکیۆ دامه‌زراندووه.
به‌ڕێز کێری به‌ر له‌وه‌ی بگاته ژاپـۆن له به‌یژین له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین (یانگ ژێیچی)، به‌ڵێنیان دا پـێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نیمچه دورگه‌ی کۆریا. هه‌ردوو کاربه‌ده‌ست ڕۆژی شه‌ممه گوتیان پشـتیوانی له ئامانجی نه‌بوونی چه‌کی ناو‌کی له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا ده‌که‌ن.