ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له باکوری به‌غدا، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک ڕوویداوه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان کاندیدێـکی سووننه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێرشه‌که له سه‌ر ڕێـگای نێوان شـارۆچکه‌ی موقدادیـیه و شـاری به‌عقوبه ڕوویداوه و سه‌ره‌تا بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی نه‌جم ئه‌لحه‌ربی کاندیدی لیستی هاوبه‌ندی عێراقیـیه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان هێرشێـکی چه‌کداری کراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌ی و شه‌ڕه ته‌قه له نێوان پاسه‌وانه‌کانی حه‌ربی و هێرشبه‌ره‌کان هه‌ڵگیرساوه و له ئاکامدا نه‌جم ئه‌لحه‌ربی و دوو برای کوژراون و هه‌روه‌ها کوڕێـکی و 3 له پاسه‌وانه‌کانیشی بریندابوون.
سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و که‌سایه‌تی ناوداری سووننه، تێرۆرکردنی حه‌ربی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و هێزه ئاسایشیـیه‌کانی دیاله‌ی به‌رپـرسیارکرد له سه‌لامه‌تی گیانی کاندیده‌کان و داوای‌کرد به په‌له لێـکۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه بکرێت.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.