وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی زیاتر نیگه‌ران بووه له باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریادا ده‌که‌ن.
ولیه‌م هه‌یگ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به یاسادانه‌رانی گوت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێـکۆڵینه‌وه له‌و ئیدیعایانه بکرێت. گوتیشی داوا له به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی ڕژێمی سوریا ده‌کات هاریکاری ته‌واو بکات و ڕێگه به لێـکۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که بڕۆن.
به‌ڕێز هه‌یگ گوتیشی هه‌موو جیهان چاودێری ده‌کات، بۆیه ئه‌وانه‌ی فه‌رمان ده‌ده‌ن چه‌کی کیمیاوی به‌کاربهێنرێت ده‌بێت سزابدرێن.
له باره‌ی پـڕچه‌کـکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا، هه‌یگ گوتی هیچ بڕیارێـک بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته نه‌دراوه، به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا پـێـیانوایه پـێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی چه‌ک بۆ سوریا یان هه‌موار بکات یان به ته‌واوی لابه‌رێت.