جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت 9 که‌س ده‌سـتگیرکراون له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردوو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی شـارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی که بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 43 که‌س و برینداربوونی 100 که‌سی دیکه
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له شارۆچکه‌ی ره‌یحانلی تورکیا له نزیک سنوری سوریا به‌ده‌یان که‌س کوژراو‌و بریندار بوون.
که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا USS Nimitz گه‌یشتووه‌ته کۆریای باشور بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانۆڕی هاوبه‌شه‌ی ده‌ریایی که ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند له‌لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه.
11 کارمه‌ندی ئه‌فغانی ههڵگرتهنهوهی مینی سه‌ر به به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراو له ئه‌فغانستان ڕفێنراون.
ده‌نگده‌رانی پاکستانی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش گواستنهوهیکی مێژووییه له ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نیه‌وه که خولی چوار ساڵی کۆتایی پێ ده‌هێنێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی دیکه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی پێشووی مسڕ حوسنی موباره‌ک گه‌ڕایه‌وه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ڕووبه‌ڕووی دادگایی کردنه‌وه ببێته‌وه به‌هۆی ده‌ست هه‌بوونی له کوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر له میانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌ب له ساڵی 2013.
کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به تانکه‌رێکی پڕ له که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێکی زانیاری له‌شکر له باکوری وڵاته‌که. 3 که‌سی کوشتووه‌و 18 که‌سی دیکه‌شی بریندار کردووه.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن به‌ڵێـنیان دا پـێـکه‌وه کاربکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌و خوێن ڕشـتنه‌ی له سوریادا وا بۆ دوو سـاڵه زیاتر به‌رده‌وامه
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاریان داوه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 6 کاژمێر ده‌روازه‌ی سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردندا بکه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له 29 ی مانگی چواره‌وه دایانخست به‌هۆی نائارامیـیه‌کانی پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ و له پاش نوێژی هه‌ینی بۆمبێـک له نزیـک مزگه‌وتێـکی سووننه له باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و 7 که‌سیش برینداربوون
وه‌زیری به‌رگری ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی نوێی دروسـتکردووه که ڕادار نایبینێت و ده‌توانێت چاودێری بکات و ته‌قه‌ش له شوێنی دوژمن بکات
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێـکدا له کابول به بۆنه‌ی 80 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی زانکۆی کابول، کارزایی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وتووێژه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته قۆناغێـکی گرنگه‌وه
عێراق به‌ندێکی سه‌ره‌کی ئه‌و په‌یماننامه‌یه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که بۆ کۆتاییهێنانه به سه‌رهه‌ڵدانی کورد له تورکیادا.
زانایه‌کی ئاینی به‌ناوبانگی موسڵمان که به سه‌ردان له که‌رتی غه‌ززه‌یه ڕایگه‌یاندووه ئیسرائیل مافی بوونی نییه.
خانمێکی ڕه‌به‌نی کاثۆلیک و دوو چالاکوانی ئاشتیخواز گوناهبار کراون به چونه ناو دامه‌زراوێکی چه‌کی ناو‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و تێکدانی ناو ئه‌و دامه‌زراوه.
پێنج چالاکوان له وڵاتی میسر دادگایی ده‌کرێن به‌هۆی ئاگرتێبه‌ردانی ئۆفیسه‌کانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2012 دا.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریادا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی تیادا نابێت.
دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی: له ده‌می هێرشه‌که‌ی بنغازی نه‌توانراوه هیچ یارمه‌تیـیه‌کی له‌شـکریـیان بۆ ڕه‌وانه‌بکرێت
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له لووله‌یه‌کی نه‌وتدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویداوه و ئاگری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و بووته مایه‌ی برینداربوونی که‌سێـک
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراقی گرته‌وه، به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 40 که‌سیش برینداربوون
زیاتر نیشـان بده