ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاریان داوه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 6 کاژمێر ده‌روازه‌ی سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردندا بکه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له 29 ی مانگی چواره‌وه دایانخست به‌هۆی نائارامیـیه‌کانی پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه له ئاکامی گرژیـیه‌کانی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و مانگرتوانی سووننه و هێزه‌کانی حکومه‌ت.
سه‌عدون ئه‌لشه‌علان جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار گوتی له ئێسـتادا ده‌روازه‌ی ترێبیل ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 6 کاژمێر ده‌کرێته‌وه.
گوتیشی داخسـتنی ده‌روازه‌که بووبووه مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له عێراق به گشـتی و له پارێزگای ئه‌نبار به تایبه‌تی، بۆیه خه‌ڵـکی خۆشـحاڵ ده‌بن به کردنه‌وه‌ی.