پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتیکرد به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له تورکیا به‌ره‌و بنکه‌کانی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، به‌مه‌ش قۆناغێـکی گرنگ له‌و پـرۆسه ئاشـتیـیه‌ی له‌و وڵاته بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد دانراوه، چووه بواری جێبه‌جێـکردنه‌وه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و کۆریای باشور خۆشـحاڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بگۆڕێت
پـۆلیس له شـاری کلیڤلاندی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ڵێت 3 برایان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی ڕفاندنی سێ ژن و شاردنه‌وه‌یان له نێو ماڵه‌که‌یاندا بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری داوای له ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا کرد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا پـێـکه‌وه ڕێـگه چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا که‌وا بۆ زیاتر له دوو سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه
پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتده‌کات به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ناو تورکیاوه بۆ بنکه‌کانی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن کۆریای باکور دوو موشه‌کی مامناوه‌ندی خۆی له‌سه‌ر سه‌کۆکانیان لابردووه که بۆ هه‌ڵـدان ئاماده‌ی کردبوون، ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا
بۆمبێـک له نێو هه‌ڵمه‌تێـکی هه‌ڵبژاردندا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنێـکی له‌شـکری له نزیک دیمه‌شق بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 42 سه‌رباز
ئه‌ندامێـکی ده‌سـته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه له پـێشـێلـکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێت گومانێـکی زۆر هه‌یه که‌وا سه‌رهه‌ڵـداوانی نه‌یاری به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاویـیان به‌کارهێنابێت
کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق ده‌ڵێن به هۆی دوو هێرشان، یه‌کێکیان ته‌قینه‌وه‌یک بو له نزیک مزگه‌وتێکی سوننه‌کان، 3 که‌س کوژراون و 6 که‌سی تریش له نزیک به‌غدا بریندار بون.
سه‌عدوون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت ئه‌و خۆپـیشـاندان و مانگرتنانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی سـازده‌کرێن، مه‌رامی ده‌ره‌کیـیان له پشـته‌وه‌یه
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتی به‌ره‌ی نیشتیمانی سه‌ره‌ک وه‌زیر نه‌جیب ڕه‌زاق 112 کورسی له په‌رلمانی 222 کورسییه برده‌وه تا ببێته زۆرینه له‌په‌رلمان.
سه‌رۆکی میسر هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیسرائیل به‌دژی سوریای ناپه‌سه‌ند کردووه و ده‌ڵێت پێشێلی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه و هۆشداری ده‌دات که ئه‌م هێرشانه شه‌ڕی به‌رده‌وامی سوریا ئاڵۆزتر ده‌که‌ن.
پارێزه‌رێـک له به‌حره‌ین ده‌ڵێت دادگایه‌کی وڵاته‌که‌ی 31 خۆپـیشـانده‌ری به 15 سـاڵ زیندانی بۆ هه‌ریه‌که‌یان حوکم داوه به تاوانی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش به بۆمبی مۆلۆتۆف
کاربه‌ده‌سـتان و چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کردووه له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سوریا و ئامانجیان موشه‌کی پـێشـکه‌وتووی دروسـتکراوی ئێرانی بووه
کاربه‌ده‌ستانی سۆماڵیا ده‌ڵێن هێڕشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکرای په‌لاماری کاروانێکی ئۆتۆمبێلی شاندێکی قه‌ته‌ری له مۆگادیشو پایته‌ختی وڵاتی داب‌و و8 سۆماڵی کوشتون.
شه‌ممه، ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مه‌ریکا داوای له کاربه‌ده‌ستانی عێڕاقی کرد پشتیوانی زیاتری دراویی و سیاسی بدرێته ده‌سته‌ی حکومه‌تیی لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له هێڕشه کوشنده‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش کردیانه سه‌ر که‌مپی خۆنیشاندان له حه‌ویجه و له هه‌فته‌ی ڕابردوو تا ڕوونی بکاته‌وه که کێ به‌رپرسیاره له به‌کار هێنانی نایاسایی هێزی کوشنده.
هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی هه‌رێمێکی سوننه یان به هه‌رێم بوونی ناوچه‌ی خۆرئاوای عێراق بابه‌تێکه‌و له نێوان هه‌ردوو بژارده‌ی جه‌نگ، یان کۆتایی هێنان به خۆپێشاندانه‌کان، چاوه‌ڕوانی بڕیاری سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌نبار ده‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی داوای له تالیبان کرد شه‌ڕ دژ به دوژمنانی ئه‌فغانستان بکه‌ن له به‌ری ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان وێران بکه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی 12 پارێزگای عێراق له مانگی ڕابوردوودا به‌ڕێوه چوو. کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنی ڕاده‌گه‌ێنن لیستی سه‌ر به سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی زۆرترین کورسی له 7 پارێزگادا به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌شته‌میشدا له له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه ده‌نگه‌کانیان هاوسه‌نگ بووه.
زیاتر نیشـان بده