جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت 9 که‌س ده‌سـتگیرکراون له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردوو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی شـارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی که بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 43 که‌س و برینداربوونی 100 که‌سی دیکه.
به‌شیر ئه‌ته‌لای ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و 9 که‌سه له ئێسـتادا لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و هه‌ندێـک دان پـیادانان هه‌بووه. ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هه‌موویان هاوڵاتی تورکن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌و ته‌قینه‌وانه به‌رپـرسیار نیـیه.
عومران ئه‌لزوعبی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی" که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیـیه به هه‌ڵه تاوان ئاڕاست بکات" . گوتیشی به هیچ شێوه‌یه‌ک حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌سـتی له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا نه‌بووه.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو ئۆباڵی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی سوریاوه و گوتی وڵاته‌که‌ی مافی خۆیه‌تی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک وه‌ڵام بداته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام بوله‌ند ئارینج جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د گومانباری ئاسایـیه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌کانی به دڵته‌زێن ناوبرد و گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ تورکیادایه.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌ویش هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی هیچ پاساو و به‌هانه‌یه‌ک نیـیه بۆ کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل.