زانایه‌کی ئاینی به‌ناوبانگی موسڵمان که به سه‌ردان له که‌رتی غه‌ززه‌یه ڕایگه‌یاندووه ئیسرائیل مافی بوونی نییه.
یوسف ئه‌لقه‌رزاوی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه گوتوویه‌تی هه‌رگیز ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌م خاکه خاکی جوله‌که نه‌بووه و ده‌شڵێت فه‌له‌ستین وڵاتێکی عه‌ره‌بی ئیسلامیه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه قه‌رزاوی گه‌یشته که‌رتی غه‌ززه که سه‌ردانێکه زیاتر وه‌ها ده‌بینرێت بۆ به‌هێزکردنی ڕه‌وایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕێکخراوی توندڕه‌وی حه‌ماسه.
لایه‌نی فه‌تح که فه‌رمانڕه‌وایه‌تی که‌ناری ڕۆژئاوای فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات دژی ئه‌م سه‌ردانه‌ی قه‌رزاویه بۆ که‌رتی غه‌ززه و ده‌شڵێت که‌لێنی جیاوازیه‌کانی نێوان فه‌تح و حه‌ماس گه‌وره‌تر ده‌کات.
له‌لایه‌کی تره‌وه له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت پلان و به‌رنامه‌کانی بۆ دروستکردنی نزیکه‌ی 300 خان‌و له ئۆردوگایه‌کی نیشته‌جێبوون له که‌ناری ڕۆژئاوا له به‌ره‌وپێشچوندایه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌شێت هه‌وڵه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاڵۆز بکات بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فه‌له‌ستینیه‌کان دژی هه‌موو جۆره دروستکردنی خانوبه‌ره‌یه‌کن له ئۆردوگاکانی نیشته‌جێبوونی جوله‌که‌کاندا.