سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن به‌ڵێـنیان دا پـێـکه‌وه کاربکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌و خوێن ڕشـتنه‌ی له سوریادا وا بۆ دوو سـاڵه زیاتر به‌رده‌وامه.
هه‌ردوو سه‌رکرده ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـاری سوچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش کۆبوونه‌وه.
ده‌یڤد کامیرۆن به په‌یامنێرانی گوت "ده‌بێت به‌ریتانیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا به خێرایی کاری زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکه‌ن، چونکه مێژووی سوریا وا به خوێنی ڕۆڵه‌کانی ده‌نووسرێته‌وه."
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا هه‌روه‌ها به توندی ده‌سـتخۆشی له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا کرد که زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه پـێی گه‌یشتن بۆ گوشـارخستنه سه‌ر حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاوه‌کو له کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا وتووێژ بکه‌ن.
گوتیشی سه‌ره‌ڕای جیاوازی له تێڕوانینه‌کان له‌گه‌ڵ مۆسـکۆدا، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات کۆکن له‌سه‌ر یارمه‌تیدان له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی که هه‌موو خه‌ڵـکی سوریا متمانه‌یان پـێی هه‌بێت.
ڤلادیمیر پـوتن لای خۆیه‌وه گوتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کامیرۆندا تاووتوێی چه‌ند هه‌نگاوێـکیان کردووه که شیانی هه‌یه بیگرنه‌به‌ر بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه.