کاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن له ئاکامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێـک له ناو کارگه‌یه‌کی سه‌ربڕینی مریشک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 112 که‌س کوژراون و 54 که‌سیش برینداربوون
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینییه‌کان داوای له ڕامی حهمدهڵڵای که‌سایه‌تی ئه‌کادمی کردووه کابینه‌ی نوێی فه‌له‌ستینییه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا پێکبهێنێت.
گه‌ڕێکی تری زریانی کوشنده و بێ به‌زه به گه‌رده‌لول و سێڵاو به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکی ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکای داداوه، به‌ڵانی که‌م 12 که‌سی کوشتووه.
هه‌رچه‌نده دادگا ده‌شڵیت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مانێکی نوێ هه‌ڵه دهبژێردرێتهوه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ له سینگاپورایه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانی له هه‌رێمی ئاسیا پاسفیک.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا کۆبونه‌وه بۆ پشتیوانی کردن له ئه‌ندامێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا برادلی مانینگ که دادگایی کردنی له‌لایه‌ن دادگایی له‌شکری له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات به تاوانی ئاشکراکردنی زۆرترین زانیاری نهێنی له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا.
ڕۆژی شه‌ممه له ناوه‌ندی سه‌ره‌کی دارایی فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا که بانکی ناوه‌ندی یه‌کێتی ئه‌وروپاشی لێیه پێکدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی دژ به سه‌رمایه‌داری و پۆلیس ڕوویدا.
سه‌عیدی جه‌لیلی که بۆ که‌سانی ده‌ره‌وه که‌سێکی ناسراوه، خۆی له سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد دوور ده‌خاته‌وه له کاتێکدا 8 ساڵ وه‌کو وتووێژکه‌ری ناو‌کی ئێران کاری بۆ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌کرد.
وته‌بێژی حکومه‌تی قوبرس ده‌ڵێت مافی هاووڵاتی بوونی قوبرسی له خزمێکی نزیکی پله‌دووی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌رگیراوه‌ته‌وه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێی درابوو.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت کۆتایی هێنا به یه‌که‌م قۆناغی هه‌ڵمه‌تی توندی کوتانی دژ به نه‌خۆشی پۆلیۆ یان ئیفلیجی مناڵان له گه‌وره‌ترین که‌مپی په‌نابه‌رانی کینیا.
ئه‌ندامانی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پاکستان له ڕۆژی شه‌ممه سوێندی یاساییان خوارد ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ حکومه‌تێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نی له پاکستان ڕووبدات له مێژووی نزیکه‌ی 66 ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا.
پۆلیسی تورکیا ده‌ستی کردووه به کشانه‌وه‌ی له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبوڵ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌م ڕۆژ پێکدادان له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی دژ به دروستکردنی پرۆژه‌ی ناوه‌ندێکی کڕین و فرۆشتن له‌و مه‌یدانه ڕوویدا.
نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ماوه‌ی مانگی ڕابوردوو به‌هۆی توندوتیژی سه‌رانسه‌ری وڵات کوژراون.
سه‌ربازه‌کانی سوریا‌و حیزبوڵڵای هاوپه‌یمانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر شاری قوسێریدا که بووه به به‌شێک له شه‌ڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د.
پاسێـکی گه‌وره‌ی 40 که‌سی که گه‌شتیارانی مه‌کسیکی له نێودابووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له باشوری نیمچه دورگه‌ی سینای میسر وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه، له ئاکامدا 9 گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 22 ی دیکه برینداربوون
پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی سه‌دان که‌س که له پارکی ته‌قسیمی شـاری ئسته‌نبوڵ گردبووبوونه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له تێـکدانی پارکه‌که
په‌رله‌مانی لوبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دانیشتنێـکدا که ته‌نها 10 خوله‌ک به‌رده‌وام بوو، بڕیاری دا ماوه‌که‌ی خۆی بۆ 17 مانگی دیکه درێژبکاته‌وه
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 6 گۆمانلێـکراو ده‌که‌ن که له یه‌ک کاتدا له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه تێرۆر له چوار شـاردا ده‌سـتگیرکران
ده‌زگای ئاسایشی به‌رپـرس له پاراسـتنی سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌ستیان به‌سه‌ر نامه‌یه‌کدا گرتووه که بۆ کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌کراوه و هاوشێوه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌یه که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر بۆ مایکڵ بلومبێرگ سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک ڕه‌وانه‌کرابوو
کۆمپانیای فڕۆکه‌ی میگی ڕووسیا ده‌ڵێت گرێبه‌سـتێـک له‌گه‌ڵ سوریادا مۆرده‌کات بۆ فرۆشـتنی به لایه‌نی که‌م 10 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری میگی 29
زیاتر نیشـان بده