ئه‌ندامانی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پاکستان له ڕۆژی شه‌ممه سوێندی یاساییان خوارد ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ حکومه‌تێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نی له پاکستان ڕووبدات له مێژووی نزیکه‌ی 66 ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا.
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حکومه‌ته ده‌بێته‌وه ئاسته‌نگی که‌می وزه‌یه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پاکستانییه‌کان نزیکه‌ی بۆ 20 کاتژمێر له ڕۆژێکدا کاره‌بایان نییه، و هه‌روه‌ها ئابوری خراپی وڵاته‌که.
له ڕۆژێکی زۆر گه‌رمدا و له ژێر بارێکی توندی ئاسایش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی یاسادانه‌رانی هه‌ڵبژێردراو بۆ هۆڵی په‌رله‌مان له ئیسلام ئاباد ڕۆژنامه‌وانان له‌وێ ئاماده بوون داوای لێدوانیان لێ کردن.
نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی پاکستان به په‌یامنێرانی گوتی " ئێمه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه به‌ڵام پشت به خوا ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بین.
پارتی مسلم لیگ باڵی نه‌واز 176 کورسی له په‌رله‌مانی 342 کورسی دا به‌ده‌ست هێناوه. پاتی گه‌لی پاکستان که فه‌رمانڕه‌وای حکومه‌تی له‌سه‌ر لاچوونه ته‌نها 39 کورسی به‌ده‌ستهێنا.
هاوکات پارتی تحریکێ ئینسافی وه‌رزوانی پێشوو عمران خان 35 کورسی به ده‌ستهێنا و په‌یمانی داوه وه‌کو ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر به‌هێز کار بکات.