Accessibility links

ده‌زگای ئاسایشی کۆشـکی سپـی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نامه‌یه‌کی گوماناویدا


ده‌زگای ئاسایشی به‌رپـرس له‌ پاراسـتنی سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌ستیان به‌سه‌ر نامه‌یه‌کدا گرتووه‌ که‌ بۆ کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌کراوه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر بۆ مایکڵ بلومبێرگ سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک ڕه‌وانه‌کرابوو و ده‌رکه‌وتبوو ماده‌ی ڕایسنی ژه‌هراوی تێدایه‌.
ئه‌دوین دۆنۆڤان گوته‌بێژی ده‌زگای پاراسـتنی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌شـی چاودێریکردنی پـۆسته‌کانی کۆشـکی سـپی نامه‌که‌یان گرتووه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌شـی نه‌هێشتنی تێرۆری ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI یان کردووه‌ تاوه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بکه‌ن.
جگه‌ له‌و نامه‌یه‌ی بۆ مایکڵ بلومبێرگ نێردرابوو، نامه‌یه‌کی دیکه‌ش بۆ کاربه‌ده‌سـتێـک ڕه‌وانه‌کرابوو که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا کارده‌کات به‌ ناوی (سه‌رۆک شـاره‌وانیـیه‌کانی دژی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت). پـۆلیسی نیویۆرک ده‌ڵێت هه‌ردوو نامه‌که‌ ماده‌ی ڕایسنیان تیادا بووه‌.
XS
SM
MD
LG