کاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن له ئاکامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێـک له ناو کارگه‌یه‌کی سه‌ربڕینی مریشک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 112 که‌س کوژراون و 54 که‌سیش برینداربوون.
کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن به ئاژنسی شینخوای فه‌رمی چینیان گوتووه ئاگره‌که له ده‌وروبه‌ری 6 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کارگه‌یه‌کی کۆمپانیای جیلین بۆ سه‌ربڕینی مریشک که‌تۆته‌وه که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی میشـاتسی له شـاری ده‌هوا. گوتووشیانه نزیکه‌ی 6 کاژمێری ویستووه تاوه‌کو ئاگره‌که‌یان کوژانۆته‌وه.
شینخوا ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ئاگره‌که که‌وتۆته‌وه زیاتر له 300 کرێـکار له کارگه‌که‌دا بوون، وه هه‌رچه‌نده ده‌رگاکانی کارگه‌که داخرابوون، به‌ڵام نزیکه‌ی 100 کرێـکار توانیویانه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له کارگه‌که‌دا گیریان خواردبوو نه‌زانراوه و ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان زیاتر ببێت.