سه‌دان خۆپیشانده‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا کۆبونه‌وه بۆ پشتیوانی کردن له ئه‌ندامێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا برادلی مانینگ که دادگایی کردنی له‌لایه‌ن دادگایی له‌شکری له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات به تاوانی ئاشکراکردنی زۆرترین زانیاری نهێنی له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا.
مانینگ تاوانبار کراوه به ئاشکرا کردنی زیاتر له 700 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی حکومه‌ت و له‌شکر بۆ ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش بریتین له گرته‌ی ڤیدۆیی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی که که‌سانی سیڤیلی تیادا کوژراون، بروسکه دیپلۆماسییه‌کان و ڕاپرۆتی له‌شکری له عێراق و ئه‌فغانستان.
ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه که به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئاشکرا کردووه و ده‌ڵێت ئه‌و کاره‌ی له پێناو وروژاندنی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی و له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامداوه.
22 تاوان ڕووبه‌ڕووی مانینگ ده‌کرێنه‌وه که بریتین له تاوانی له‌شکری بۆ یارمه‌تی دانی دوژمن، که بۆی هه‌یه به‌هۆی ئه‌م تاوانه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بدرێت. هه‌روه‌ها تاوانبار کراوه به سه‌رپێچی کردن له یاسای سیخوڕی کردن.