ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 6 گۆمان‌لێـکراو ده‌که‌ن که له یه‌ک کاتدا له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه تێرۆر له چوار شـاردا ده‌سـتگیرکران.
ئاژانسی ئه‌ناتۆلیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌سه‌ڵاتداران 6 ده‌سـتگیرکراوی دیکه‌یان ئازادکردووه که هیچ تۆمه‌تێـکیان له‌سه‌ر نه‌بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ناسـنامه‌ی ئه‌م که‌سانه‌یان ئاشکرا نه‌کرد که له شـاره‌کانی ئه‌ده‌نه و هه‌تای و مارسین و ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیریان کردوون. به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگان ده‌ڵێت ئه‌م دوازده که‌سه به گومانی ئه‌ندامێتی ئه‌لقاعیده یان جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا ده‌سـتگیرکراون.
حسێن عه‌ونی جۆش، فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ده‌نه گوتویه‌تی هه‌ندێـک که‌ره‌سـته‌ی کیمیاوی له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی هێزه‌کانی ئاسایشیدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گازی سـارین له نێو ئه‌و که‌ره‌سـته کیمیاویانه‌دایه. گوتیشی شـاره‌زایان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن ئه‌و مه‌تریاڵانه بۆچی به‌کاردێن.