پۆلیسی تورکیا ده‌ستی کردووه به کشانه‌وه‌ی له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبوڵ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌م ڕۆژ پێکدادان له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی دژ به دروستکردنی پرۆژه‌ی ناوه‌ندێکی کڕین و فرۆشتن له‌و مه‌یدانه ڕوویدا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ڕژانه مه‌یدانه‌که له کاتێکدا پۆلیس به‌ربه‌سته‌کانی له ده‌وروبه‌ری پاره‌که‌که هه‌ڵگرت.
کشانه‌وه‌ی پۆلیس له مه‌یدانه‌که له کاتێکدا بوو که سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان به‌ڵێنی دا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌ناوی سه‌رله‌نوێ گه‌شه‌پێدانی ته‌قسیم و داوی له خۆپیشانده‌رانیش کرد کۆتایی به خۆپیشاندانه‌که‌یان بهێنن. ڕایشیگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌و ئیدیعایانه ده‌کرێت گوایه پۆلیس هێزی زۆر و گازی فرمێسکڕێژی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌کار هێناوه.