سه‌دان یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له شـاری ته‌عز ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ڕفاندنی ژن و پـیاوێـکی هاوڵاتی ئه‌فریکای باشور که بۆ گه‌شـتیاری بۆ شـاره‌که‌یان هاتبوون
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت ته‌قه‌ی کردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو سنوری سوریاوه ته‌قه له زرێپۆشێکی تورکیا کراوه.
وته‌بێژی تالیبان ئیحسان ئیحسانوڵڵا ڕایگه‌یاند وه‌لی ڕه‌حمان له ناو ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامانه‌ی ڕێکخراوی میلیتانه که به‌هۆی هێرشی موشه‌کی له هه‌رێمی بێ کونترۆڵی وه‌زیرستانی باکور له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کوژرابون.
شاره‌داری نیویۆرک مایکل بلومبرگ ده‌ڵێت نامه‌یه‌کی ژه‌هراوی بۆ ئۆفیسه‌که‌ی به‌ڕێ کرابو وادیاره په‌یوه‌ندی هه‌بو به هه‌ڵمه‌تی به‌ناوبانگی کونترۆڵ کردنی چه‌ک.
گوته‌بێژی تاڵیبانی پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـنیاره‌ی بۆ سـازدانی وتووێژی ئاشـتی کردبوویان لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی جێـگری ڕابه‌ره‌که‌یان به هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی کوژرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی ده‌ڵێت 3 که‌سی دیکه به نه‌خۆشی ئاکامی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌سـتداوه که له ڤایرۆسی سـارسهوه نزیکه و له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌دات، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیانی ئه‌م نه‌خۆشیـیه له جیهاندا گه‌یشته 30 که‌س
گومانباری سه‌ره‌کی له ڕووداوی کوشتنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ربازێکی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به که‌له‌پچه‌کراوی خرایه به‌رده‌م دادگا.
ڕێکخراوێکی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ داوا له کۆریای باکور ده‌کات ده‌سبه‌جێ شوێنی ئه‌و 9 په‌نابه‌ره‌ی کۆریای باکور ئاشکرا بکات که بڕوا وایه له بێژینگ ناچارکرابن بگه‌ڕێنه‌وه پیۆنگ یانگ.
کارمه‌ندانی ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی ئه‌فغانستان شه‌ش که‌سی توندڕه‌ویان ده‌ستگیرکردووه که پشتێنی خۆ ته‌قاندنه‌وه و چه‌کی قورسیان پێبووه.
له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لانی که‌م 16 که‌س ده‌کوژرێن ده‌یانی تریش بریندار ده‌بن.
میدیای حزبوڵای لوبنان له زاری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریاوه ده‌ڵێت یه‌که‌م باری موشه‌کی پێشکه‌وتووی دژه ئاسمانی گه‌یشتۆته وڵاته‌که‌ی.
پارێزه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی که تاوانباره به کوشتنی به‌به‌رنامه‌ی 16 مه‌ده‌نی ئه‌فغانی له‌ساڵی ڕابردو ده‌ڵێن ئه‌و دان به گوناهباربونی ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له سزای مه‌رگ ڕزگاری ببێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس 3 گومانباریان ده‌سـتگیرکردووه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له ڕۆژئاوای مه‌نامه‌ی پایته‌خت له شه‌وی ڕابردوودا
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لجبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دوو هه‌وڵی کوشتن ڕزگاری بوو. یه‌که‌میان له به‌یانی و دووه‌میان له پاش نیوه‌ڕۆ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 40% ی خێزانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دایکان سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیانن
کاربه‌ده‌ستان له باکوری خۆرئاوای پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکی به‌لایه‌ن که‌مه‌وه چوار که‌س کوژران و چوار که‌سی تر برینداربوون، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ی کۆژراوه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌یان به نیازن ڕۆژی هه‌ینی دانیشـتنێـک سـازبکه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی ئێسـتا
ناڤی پـیلای کۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوای له زلهێزانی جیهان کرد چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی سوریا نه‌که‌ن و له بری ئه‌وه گوشـار بخه‌نه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که
شیکه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو ڕووسیا پلانه‌که‌ی بۆ فرۆشتنی سیسته‌می موشه‌کی دژه فڕۆکه به سوریا به‌جێبهێنێت ئه‌وا کاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی تری خۆرئاوا سهختردهکات بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین له سوریادا
وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕێنمایی ئیسلامی ئێران داوایکردووه ده‌سه‌ڵاتداران ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر له چاودێریکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیانه‌ی دێنه وڵاته‌که‌یانه‌وه
زیاتر نیشـان بده