وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا داوا له هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات تا له هه‌ردوو ناوچه‌ی سوله‌یمان به‌گ و دوزخورماتووی پارێزگای که‌رکوک بکشێته‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا به‌پێی ڕاپۆرته‌کان تۆماره ته‌له‌فۆنیه‌کانی به ملیۆنان ئه‌مریکایی کۆکردۆته‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی پاش به‌سه‌ربردنی چه‌ند ڕۆژێک له باکوری ئافریکا.
پـۆلیسی هیندسـتان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه 3 پـیاوی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی ده‌سـتدرێژیکردنه سه‌ر نامووسی ژنێـکی گه‌شتیاری ئه‌مه‌ریکایی ته‌مه‌ن 30 سـاڵ له هاوینهههوارێـکدا له ناوچه شـاخاویـیهکانی باکوری وڵاته‌که
وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هه‌زاران سه‌رباز به پاڵپـشـتی تانک و فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتیانکردووه به هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری له دژی ئه‌لقاعیده له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی باشوری وڵاته‌که
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما تۆم دۆنیلۆن ده‌ست له کاره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه و سوزن ڕایزی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێگه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه
نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت پـێی ناچێت کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاشـتی بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا هه‌تا مانگی حه‌وت سـازبکرێت
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار جلوبه‌رگی هێزه ئاسایشیـیه‌کانیان پـۆشیوه و خاڵێـکی پشـکنینی سـاخته‌یان له ناوچه‌یه‌کی دوره ده‌سـتی پارێزگای ئه‌نبار داناوه و به لایه‌نی که‌م 14 که‌سیان کوشـتووه
ئایه‌توڵڵا تاهیری که له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆچی دوایی کرد، پـێشـتر ئیمام جومعه‌ی شـاری ئه‌سفه‌هان بووه و ئه‌ندامی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی خبره‌گانی قانونی ئه‌ساسی و خبره‌گانی ڕه‌هبه‌ر بووه
پـۆلیسی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش گازی فرمێسک ڕێژ و ئاویان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له دژی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرده‌بنه‌وه
له‌شـکری سوریا به ته‌واوی دهستیگرتووهتهوه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی قوسه‌یر و په‌یمانی داوه نه‌یارانی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌ناوبه‌رێت
ڕێـکخراوی خاچی سوور ده‌ڵێت به‌نیازه به‌شێـک له کارمه‌نده نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی له ئه‌فغانسـتان بکێشێته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی له‌م دوایـیه‌دا کرایه سه‌ر ئۆفیسه‌که‌یان له شـاری جه‌لال ئه‌باد له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا داوای لێبوردنی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس له دژی به‌شێـک له خۆپـیشـانده‌ران گرتوویانه‌ته‌به‌ر
ڕاپـۆرتێـکی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێده‌چێت به شێوه‌یه‌کی سـنووردار چه‌کی کیمیاوی له سوریا به‌کارهاتبێت. ده‌شڵێت حکومه‌ت و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌رده‌وامن له پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ
سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت ڕێگه نادات ئه‌و پـرۆژه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌ثیوپـیا نه‌خشه‌ی بۆ کێشـاوه بۆ دروسـتکردنی به‌نداوێـکی گه‌وره له‌سه‌ر ڕووباری نیل، به‌شی ئاوی وڵاته‌که‌ی له‌و ڕووباره که‌م بکاته‌وه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سیسته‌می دژه موشه‌کی پاتریۆت و فڕۆکه‌ی جه‌نگی F-16 ڕه‌وانه‌ی ئوردن ده‌کات بۆ مهشقێـکی له‌شـکری که بڕیاره له‌وێ سـازبکرێت، وه ڕه‌نگه به‌شێـک له‌و چه‌کانه له‌وێ بهێڵرێنه‌وه
له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسته‌وه ته‌قه له خاڵێـکی سه‌ربازی له نزیک سنووری عێراق کراوه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی هێزی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه
ژماره‌یه‌ک له تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان و مه‌لایانی ئێرانی‌دا سـازداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازیـیه تایفیـیه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه
عێراق ئیسرائیلی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و ئاسمانی وڵاته‌که‌ی بـبه‌زێنێت و له ئێران بدات. هاوکات ده‌شڵێت ڕێگه نادات ئاسمانی عێراق یان خاکه‌که‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ سوریا به‌کاربهێنرێت
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی تورکیا شـاری ئسته‌نبوڵی گرتووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داوای ئارامی له خه‌ڵـکی کرد و گوتی ئه‌م ناڕه‌زایـیانه که‌سـانی توندڕه‌وی له پشـته‌وه‌یه
زیاتر نیشـان بده