ڕاپـۆرتێـکی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێده‌چێت به شێوه‌یه‌کی سـنووردار چه‌کی کیمیاوی له سوریا به‌کارهاتبێت. ده‌شڵێت حکومه‌ت و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌رده‌وامن له پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.
پاوڵۆ پـێنێرۆ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی ناو سوریا ڕاپـۆرته‌که‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خوێنده‌وه و تیایدا سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌و زیانه گیانیانه‌ی له ئاکامی شه‌ڕی ناو ئه‌و وڵاته که‌وتوونه‌ته‌وه.
پاوڵۆ پـێنێرۆ له به‌شێـکی قسه‌کانیدا گوتی تاوانه‌کانی که ویژدانی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێت بوونه‌ته شتێـکی ڕۆژانه له‌و وڵاته. گوتیشی سوریا پـێویستی به چه‌ک نیـیه، به‌ڵـکو به هه‌وڵی دیپـلۆماسی، بۆیه ناکرێت هه‌روا ده‌سته وه‌سـتان بوه‌ستین و ئه‌و کاره‌سـاته له به‌ر چاوماندا ڕووبدات.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی پـێوست نیـیه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی. ده‌شڵێت پـێویسته له‌و چوار ناوچه‌یه‌ی که ده‌گوترێت چه‌کی کیمیاوی لێ به‌کارهاتووه نمونه کۆبـکرێته‌وه و هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سـانه بکرێت که ده‌ڵێن به‌و چه‌که به‌رکه‌وتوون.
ڕاپـۆرته‌که له به‌شێـکیدا داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات ڕێگه به تیمێـکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه تاوه‌کو بزانن ئایا چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتووه یان نا. حکومه‌تی سوریا گوتویه‌تی لێـکۆڵه‌ره‌وان ته‌نها ده‌توانن سه‌ردانی یه‌ک له‌و ناوچانه بکه‌ن.
حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا یه‌کتری به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی تاوانبارده‌که‌ن.