له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسته‌وه ته‌قه له خاڵێـکی سه‌ربازی له نزیک سنووری عێراق کراوه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی هێزی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی فوراتی نزیک له په‌که‌که ده‌ڵێت هێزه‌کانی تورکیا سه‌ره‌تا ته‌قه‌یان کردووه و گه‌ریلاکانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پارێزگای شرنا‌خ بووه و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک به سووکی برینداربووه. فوراتیش ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپـێـکراو پـێی ڕاگه‌یاندوون ژماره‌یه‌ک سه‌رباز برینداربوون و به کۆپـته‌ر گواستراونه‌ته‌وه.