پـۆلیسی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش گازی فرمێسک ڕێژ و ئاویان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له دژی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرده‌بنه‌وه.
پـێـکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆ له شـاری ئسته‌نبوڵ و ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت ڕوویاندا و هێزه‌کانی پـۆلیسیش به جلوبه‌رگی دژه ئاژاوه ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌وه که به‌شێـکیان به‌ردیان هه‌ڵده‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ئه‌ناتۆلیای ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ گوتی پـۆلیس 25 که‌سیان له شـاری ئه‌زمیر ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری نادوروست له ڕێگه‌ی توڕه کۆمه‌ڵاتیـیه‌کانه‌وه به مه‌به‌سـتی وروژاندنی خه‌ڵکی و هاندانیان بۆ خۆپـیشـاندان له دژی حکومه‌ت. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت پـۆلیس هێشـتا به دوای 13 که‌سی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ناڕه‌زایـیانه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان‌پـێـکردووه و ئێسـتا خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن له پـۆسته‌که‌ی. ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ڵێن به شێوه‌یه‌کی زۆردارانه حوکمڕانی ده‌کات و بیروباوه‌ڕه ئیسلامیـیه‌که‌ی به‌سه‌ر وڵاته سیکیولاره‌که‌یاندا ده‌سه‌پـێنێت.