وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هه‌زاران سه‌رباز به پاڵپـشـتی تانک و فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتیانکردووه به هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری له دژی ئه‌لقاعیده له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی باشوری وڵاته‌که و هه‌تا ئێسـتا به لایه‌نی که‌م 7 چه‌کداریان کوشتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رباز به‌شـداری له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ده‌که‌ن و به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپـته‌ر له ئاسـمانه‌وه پشـتگیریان ده‌کرێت. ده‌شڵێن شه‌ڕوپـێـکدادانه‌که له ناوچه‌یه‌کی کشـتوکاڵیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داوایان له خه‌ڵـکی کردووه له ماڵه‌کانیاندا بمێنـنه‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی له‌شـکر جگه له کوژرانی ئه‌و 7 چه‌کداره، ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش برینداربوون و هه‌روه‌ها چه‌ند حه‌شـارگه‌یه‌کی چه‌ک له‌ناوبراون و ژماره‌یه‌ک ئامێر و ته‌قه‌مه‌نی و ماتۆرسکل ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه که له هێرشه‌کانیاندا به‌کاریان ده‌هێنان.
له‌شـکر ده‌ڵێت یه‌ک فه‌رمانده‌ی له‌شـکری کوژراوه و 5 ی دیکه برینداربوون.