حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داکۆکی له پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی تۆماره‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ده‌کات پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له ڕۆژنامه‌یه‌کدا که ده‌ڵێت ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تۆماره ته‌له‌فۆنیه‌کانی ملیۆنان ئه‌مریکایی کۆکردۆته‌وه که له هێڵی ته‌له‌فونی گه‌و‌ره‌ترین کۆمپانیای په‌یوه‌ندیدا به‌شدارن.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت گوتوویه‌تی ئه‌و کاره میکانیزمێکی گرنگه بۆ پاراستنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریستان.
هه‌ر ئه‌و کاربه‌ده‌سته ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه یارمه‌تی کارمه‌ندانی دژه تێرۆر ده‌دات بۆ ئاشکرا کردنی گومانباره تێرۆریسته‌کان.
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمارانه‌ش به‌پێی بڕیارێکی نهێنی مانگی چواری دادگا بووه.
یه‌که‌مین جار زانیاریه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ تۆماره ته‌له‌فونیه‌کان له ڕۆژنامه‌ی گاردیان ی به‌ریتانیدا ئاشکرا کرا و ڕۆژنامه‌که نوسیبووی پێده‌چێت داوای تۆماره ته‌له‌فونیه‌کان له کۆمپانیایه‌کی تر کرابێت که کار بۆ کۆمپانیای ڤرایزن ده‌کات تا ڕۆژانه هه‌موو ته‌له‌فون کردنێک یان ته‌له‌فون بۆ هاتنێک له ناو ئه‌مریکاوه یانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌وه بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز و واشنتۆن پۆستیش ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه داوه و ده‌ڵێن ئه‌و فرمانه داوای دابین کردنی زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌کان ناکات له کۆمپانیای ڤرایزن.