به‌هۆی چه‌ند هێرشێکی ڕۆژی شه‌ممه له باکوری عێڕاق 9 که‌س کوژراون.
له کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی دۆستانی گه‌لی سوریا که له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چیت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یاند وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د په‌یمان ده‌ده‌ن هاوکاری زیاتری سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بکه‌ن.
له‌شـکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت چه‌کی پـێـشکهوتوویان له ده‌ره‌وه پـێـگه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ته‌رازووی هێزه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د بگۆڕێت
پـێده‌چێت ئه‌م په‌خشه به مه‌به‌سته‌وه بووبێت تاوه‌کو جه‌خت بکرێته سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ڕوحانی به پـێادهکردنی ڕێبازێـکی میانڕه‌و و زیاتر کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که
مقداد ئهلشورهیفی ئه‌ندامی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێژه‌ی به‌شـداری خه‌ڵـکی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق 50% بووه و له پارێزگای نه‌ینه‌وای باکوری وڵاته‌که 37.5% بووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و دۆحا به‌ڕێکه‌وت به مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت
هێزه‌کانی ئاسایشی ئیسپانیا له هه‌ڵمه‌تێـکیاندا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده له سوریا
خۆکوژێـک هێرشیی کردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـکی شیعه و خوێندنگه‌یه‌کی ئاینی له شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و 25 که‌سی دیکه برینداربوون
سه‌رۆکی به‌ڕازیل داوای کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی حکومه‌تی کرد به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه‌ی هه‌تا دێت و توندتر ده‌بن سه‌ره‌ڕای ئه‌و دانهواندنانهی حکومه‌ت کردوونی
گه‌وره ڕیفۆرمخوازی سه‌ره‌کی ئێرانی داوا له لایه‌نگرانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران ده‌کات پشوودرێژبن هاوکاتی ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که ده‌دات که به‌هۆی سزاکانه‌وه باری ئابوری وڵاته‌که خراپ بووه و هه‌روه‌هاش به‌هۆی ئه‌و پشێویانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هه‌ن.
ڕێکخراوێکی سه‌ره‌کی مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ێنێت وێنه سهتهلاتییهکانی ئه‌مدواییانه وێرانی چه‌ند گوندێکی ناوه‌ندی هه‌رێمی دارفوری سودان نیشان ده‌دات.
چین و ڕوسیا ڕه‌خنه له ڕاپۆرتێکی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرن که نێوی هه‌ردوو وڵاتی وه‌کو خراپترین ولاتاتی جیهان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به قاچاخچێتی به مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستی سێکسی و کارکردنی زۆره‌مڵێ تێدا هاتووه.
دیپلۆماته باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ تالیبان ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزاییه‌وه.
نوێنه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند شانشینه‌که‌یان ئه‌و هاووڵاتییه لوبنانیانه‌ی پشتیوانی له گروپی ملیتانی حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌که‌ن ده‌گێڕێته‌وه به‌هۆی ڕؤڵیان له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕوویانداوه له ده‌وروبه‌ری مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب له باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی خۆی که‌م بکاته‌وه بۆ یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌وه‌ی پـێشـتر له په‌یمانـنامه‌ی نیو سـتارتی سـاڵی 2010 دا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتبوون
کاربه‌ده‌سـتێـکی سۆماڵ ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ کرابووه سه‌ر کۆمه‌ڵه بینایه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌قادیشۆی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون
بوڵه‌ند ئارینج جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌یه‌کی دا بۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆی له به‌رامبه‌ر شێوه‌ی نوێی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له وڵاته‌که‌دا
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی واشنتن و به‌رلین کۆکن له‌سه‌ر گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا
زیاتر نیشـان بده