له‌شـکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت چه‌کی پـێـشکه‌وتوویان له ده‌ره‌وه پـێـگه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ته‌رازووی هێزه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د بگۆڕێت.
لوئه‌ی میقداد هه‌ماهه‌نکاری سیاسی و ڕاگه‌یاندنی له‌شـکری ئازادی سوریا گوتویه‌تی چه‌که‌کان بریتین له هه‌ندێـک له‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆن داوای کردوون، وه بڕیاره هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چه‌کی دیکه‌یان پـێبگات. گوتوشیه‌تی له‌شکری ئازاد وا ده‌سـتیکردووه به دابه‌شـکردنی ئه‌و چه‌کانه‌ی وه‌ریگرتوون. به‌ڵام ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌کانه نه‌کرد.
هاوکات قاسم سه‌عده‌دین گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـکری ئازادی سوریا به ڕادیۆ سه‌وای گوت چه‌که‌کانی هه‌تا ئێسـتا پـێـیان گه‌یشـتووه دژه زرێپـۆشن و هیوای خواست چه‌کی دژه فڕۆکه‌شیان پـێبگات له‌و جۆرانه‌ی له‌سه‌ر شـانه‌وه هه‌ڵده‌درێن (ستینگه‌ر).
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوایان له وڵاتانی دۆسـتی سوریا کرد که ڕۆژی شه‌ممه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کۆده‌بنه‌وه، چه‌کی پـێشـکه‌وتوویان بده‌نێ، وه به‌ڵین ده‌ده‌ن ئه‌و چه‌کانه نه‌گاته ده‌سـتی کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کان له سوریا.