دیپلۆماته باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵێکی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ تالیبان ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌کی زۆر له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌فغانستانه‌وه.
خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جین ساکی ڕایگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری دووجار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزاییدا وتووێژی کردووه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی.
چاوه‌ڕوان ده‌کرا وتووێژه به‌راییه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دۆحای ، قه‌ته‌ر ده‌ستپێبکات، به‌ڵام له ئێستادا کاتی ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کان نادیاره.
به‌ڕێز کارزایی به کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سیاسی تالیبان له‌م هه‌فته‌یه له دۆحا دڵگران بوو، وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2014 پوچه‌ڵ کرده‌وه.
ناڕه‌زاییه‌کی به‌ڕێز کارزایی وادیاره له‌سه‌ر ناوی ئۆفیسه‌که‌یه که له ڕۆژی سێشه‌ممه له ژێر ناوی " ئۆفیسی میرنشینی ئیسلامی ئه‌فغانستان" له دۆحا کرایه‌وه. ساکی به په‌یامنێرانی گوت وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌یی قه‌ته‌ر له‌و ده‌مه‌وه که‌وته‌و نێوانه‌وه و ناوه‌که گۆڕاوه به "ئۆفیسی سیاسی تالیبانی ئه‌فغانستان " که پیش‌تر له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون".
شایانی باسه کابول ده‌شڵێت بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کان به ڕه‌سمی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕۆلی حکومه‌تی ئه‌فغانستان بنکۆڵ ده‌کات.