سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی خۆی که‌م بکاته‌وه بۆ یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌وه‌ی پـێشـتر له په‌یمانـنامه‌ی نیو سـتارتی سـاڵی 2010 دا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتبوون. داواشی له ڕووسیا کرد هه‌مان هه‌ڵوێسـتی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی براندێنبێرگی مێژوویی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی له به‌رده‌م نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار که‌س ڕاگه‌یاند که له‌وێ ئاماده‌بووبوون. گوتیشی واشنتن به نیازه پـلانێـکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ناتۆ دابنێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی.
سه‌رۆک ئۆباما جارێـکی دیکه سووربوونی وڵاته‌که‌ی دووپاتکرده‌وه له باره‌ی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌مباره ناوکیـیانه‌ی که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سـارده‌وه که‌ڵه‌که بوون.
جێی ئاماژه به‌پـێی په‌یمانـنامه‌ی نیو ستارت ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا هه‌تا سـاڵی 2018 چه‌که ناوکیـیه‌کانیان بۆ 1550 کڵاوه‌ی ناو‌کی که‌م بکه‌نه‌وه.