ڕێکخراوێکی سه‌ره‌کی مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ێنێت وێنه سهتهلاتییهکانی ئه‌مدواییانه وێرانی چه‌ند گوندێکی ناوه‌ندی هه‌رێمی دارفوری سودان نیشان ده‌دات.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ێنێت هێرشه‌که‌ی مانگی چوار بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی ئه‌بو جهردل، و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بوو به هۆی کوشتنی به‌لایه‌نی که‌م 42 که‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له 30 هه‌زار که‌سی تر.
گروپه‌که ده‌ڵێت شاره‌زایان به پێی وێنه‌کانی به‌ر له هێرشه‌که‌و پاش هێرشه‌که‌ش بۆیان ده‌رکه‌وتووه نزیکه‌ی 3 هه‌زار باڵه‌خانه که بریتین له خانوبه‌ره‌و دووکان و بازار له ناوچه‌که سوتێنراون.
ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت گوندنشینه‌کانی که ناوچه‌که‌یان چۆڵ کردووه هێزه‌کانی حکومه‌تی سودان و عه‌لی کۆشیبی ڕێبه‌ری چاکداران به هێرشه‌که تاوانبار ده‌که‌ن.
کۆشیب له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه داوا کراوه به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له شه‌ڕی ڕۆژئاوای دارفور له ساڵی 2003 و 2004دا ئه‌نجامی داوه.
له ئێستادا کۆشیب پۆستێکی باڵای له ناو هێزه‌کانی پۆلیسی سوداندا هه‌یه.