گه‌وره ڕیفۆرمخوازی سه‌ره‌کی ئێرانی داوا له لایه‌نگرانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران ده‌کات پشوودرێژبن هاوکاتی ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که ده‌دات که به‌هۆی سزاکانه‌وه باری ئابوری وڵاته‌که خراپ بووه و هه‌روه‌هاش به‌هۆی ئه‌و پشێویانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هه‌ن.
ئه‌م داوایه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می هاوکاتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی وڵاته‌که. ئاژانسی ده‌نگوباسی نیمچه فه‌رمی ئیسنا له زاری به‌ڕێز خاته‌مییه‌وه ده‌ڵێت به لایه‌نگرانی ڕۆحانی گوتووه چاوه‌ڕوانی موعجیزه مه‌بن.
سه‌رۆکی ئێران ناتوانێت ڕێبازی بڕیاره سه‌ره‌کییه‌کان دابنێت وه‌ک بڕیار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی، به‌ڵام توانی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتووێژکه‌ری پێشووی ناو‌کی ئێران به که‌سایه‌تییه‌کی نزیک له ڕیفۆرمخوازان داده‌نرێت به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوی ئیسلامی ئێران‌دا.