له کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی دۆستانی گه‌لی سوریا که له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چیت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یاند وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د په‌یمان ده‌ده‌ن هاوکاری زیاتری سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بکه‌ن.
جان کێری ڕایگه‌یاند وه‌زیرانی 11 وڵاتان په‌یمانی هاوکاری له‌شکری و مرۆیی زیاتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ده‌ن، له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی که بۆته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان هه‌زار که‌س له سوریا.
سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر و وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری دیدوبۆچوونی جیاوازیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا هه‌یه.
سه‌رۆک وه‌زیر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئه‌ل تانی ڕایگه‌یاند هێزی زۆر ڕه‌نگه ته‌نها ڕیگا بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یان ئه‌مه‌ریکا هاوکارییه‌کانی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا زیاد ده‌کات، به‌ڵام هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دان باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان به ڕێگای وتووێژه.
شایانی باسه ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هه‌ولی وتوویژێکی ڕاسته‌وخۆ له نێوان حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له جنێف ده‌ده‌ن.