کاربه‌ده‌ستێـکی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت دوو چه‌کداری نه‌ناسراو که گومان ده‌کرێت سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن، ڕۆژی هه‌ینی شێخ یهسلهم ئه‌لعه‌نبوری کاربه‌ده‌سـتی پـێشـووی حکومه‌ت و که‌سایه‌تی خێڵی ئال عهنبوریان کوشـتووه
چالاکوانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه پـێشڕه‌وی بکه‌ن له دوو ناوچه‌ی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که
وه‌زیری ناوخۆی تونس ڕۆژی هه‌ینی گوتی سیاسه‌تکاری چه‌پڕه‌و محه‌مه‌د ئه‌لئیبراهیمی که دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی له تونسی پایته‌خت تیرۆرکرا، به‌هه‌مان ئه‌و چه‌که کوژراوه که شوکری بلعیدی پێکوژرا
پاپا فرانسیس له که‌نار ده‌ریای کۆپاکابانا له به‌رازیل به‌شداری له مه‌ڕاسیمه‌کانی ڕۆژی جیهانی لاوان‌دا کردووه.
لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی پاکستان ده‌ڵێت بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که ده‌کات وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر گۆڕینی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆندا.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراو له قه‌یرانی سوریادا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات و زۆربه‌ی زیانه گیانیه‌کانیش له خه‌ڵکی سیڤیڵن.
دادوه‌رێکی میسری فرمانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گیرانه‌که‌ی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که‌ی داوه به تاوانی پیلانگێڕان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی میلیشیایی حه‌ماسدا.
سه‌رچاوه سیاسیه کوردیه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات واته په‌یه‌ده سه‌ردانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی کردووه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تورکیادا.
ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جۆن ئون به‌شداری له ئاهه‌نگی 60هه‌مین ساڵیادی کۆتایی هاتنی شه‌ڕی کۆریادا کرد.
کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن چه‌کداران بۆسه‌یان بۆ کاربه‌ده‌ستێکی باڵای پۆلیس داناوه، له ئاکامی هێرشه‌که‌دا برینداریان کردووه‌و پاسه‌وانه‌که‌ی و شۆفێره‌که‌ی کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسپانیا ده‌ڵێن ڕووداوی شهمهنهدهفهرهکهی دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه له نزیک ویزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سانتیاگۆ دی کۆمبۆستێلا له هێڵه ئاسنیـیهکهی ده‌رچوو، به لایه‌نی که‌م بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 77 که‌س
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری دا کاره‌کانی شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق که به یونامی ناسراوه، بۆ 31 ی مانگی حه‌وتی 2014 درێژبکرێته‌وه
جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که به سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژی له هیندسـتانه به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسی و بازرگانیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات، وا له شـاری مۆمبایه
پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئنته‌رپـول ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاگاداریـیه‌کی بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هۆشـداری ده‌دات له هه‌ڵاتنی به سه‌دان زیندانکراوی مه‌ترسیدار له دوو به‌ندیخانه‌ی عێراقدا.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ڕووسیا ده‌ڵێت ئێدوارد سنودنی کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا پـسۆڵهی وه‌رگرتووه که ڕێـگه‌ی پێده‌دات له تارانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ بچێته ده‌رێ بۆ ناو وڵاته‌که
تیمێـک له شاره‌زایانی چه‌کی کیمیاوی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتنه سوریا به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن چه‌کی کیمیاوی له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا به‌کارهاتووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی له باشوری شـاری موسڵ و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک و 8 پـۆلیس کوژراون و 2 پـۆلیسیش برینداربوون
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شـکری میسر داوای له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی کرد ڕۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان تاوه‌کو شه‌رعیه‌تی پـێ بده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناهه‌مواری نێو وڵاته‌که‌ی
نوێنه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سـازده‌کات
جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌توانێت چه‌ند کارێـک بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئه‌گه‌ر بێت و کۆشـکی سـپی داوایان لێبکات
زیاتر نیشـان بده