سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراو له قه‌یرانی سوریادا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات و زۆربه‌ی زیانه گیانیه‌کانیش له خه‌ڵکی سیڤیڵن.
بان کی موون ده‌ڵێت بۆ نزیکه‌ی دوو ساڵ و نیوه قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وامه و زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س کوژراون و به ملیۆنان خه‌ڵک ئاواره‌ی ناو سوریا بوون و یانیش له وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بوونه‌ته په‌نابه‌ر.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌خت ده‌کاته‌وه که ده‌بێت کۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ی سوریا بهێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌یدا سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت ده‌بێت کۆنفرانسه ئاشتیانه‌که‌ی ژنێف به زووترین کات ببه‌سترێت.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نیو یۆرک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆنی سوریادا کۆبووه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جان کێری گوتوویه‌تی چاره‌سه‌ری له‌شکریی بۆ کێشه‌ی سوریا نییه و ڕێبه‌رایه‌تیه‌کیش پێویسته تا بتوانێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن کۆبکاته‌وه.