چالاکوانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه پـێشڕه‌وی بکه‌ن له دوو ناوچه‌ی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که و نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه له مزگه‌وتی خالید بن وه‌لیدی ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت و ئاژانسی سانا گوتیان هێزه‌کانیان که‌وتوونه‌ته ڕاوه‌دونانی به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌کی خالیدیه و ئێسـتا له باکور و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی مزگه‌وتی خالید بن وه‌لید نزیک‌که‌وتوونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس گوتی چالاکوانێـک له حومسه‌وه له ڕێگه‌ی سکایپ گوتویه‌تی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د وان له دوری نزیکه‌ی 50 مه‌تر له مزگه‌وته‌که.
مزگه‌وتی خالید بن وه‌لید که بۆخۆشی مه‌زاری سه‌حابه خالید بن وه‌لیده و له سـه‌ده‌ی سیازده‌ی زاینی بنیادنراوه، به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه زیانی زۆری پـێـگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له گه‌ڕه‌کی (جوره‌ت ئه‌لشه‌یاح)یش هێزه‌کانی حکومه‌ت پاش تۆپـبارانی چڕی ناوچه‌که، چوونه‌ته پـێشه‌وه.