جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شـکری میسر داوای له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی کرد ڕۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان تاوه‌کو شه‌رعیه‌تی پـێ بده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناهه‌مواری نێو وڵاته‌که‌ی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌لسیسی له وتارێـکیدا له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی دوو خولی ئه‌فسه‌رانی له‌شـکری ، گوتی" من داوا له میسریـیه‌کان ده‌که‌م ڕۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و فه‌رمانم پـێی بده‌ن کۆتایی به توندوتیژی بهێنم و ڕێگه‌ی له تێرۆر بگرم."
گوتیشی داواکه‌ی بانگهێشتێـک نیـیه بۆ توندوتیژی، به‌ڵکو ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ئاشته‌وایی نیشـتیمانیدایه.
پاشان گوتی هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ک نیـیه له‌و نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌ی له‌شکر له 3 ی مانگی حه‌وتدا ڕایگه‌یاند که تیایدا بڕیار دراوه ده‌سـتور هه‌مواربکرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌لسیسی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی فریو نه‌داوه و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌شکر گرتویه‌ته‌به‌ر له پاش ئه‌و خۆپـیشـاندانه ملیۆنیـیانه بووه که له دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سـازکران.