ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری دا کاره‌کانی شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق که به یونامی ناسراوه، بۆ 31 ی مانگی حه‌وتی 2014 درێژبکرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه به تێـکڕای ده‌نگی هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.
ده‌ڵێن بڕیاره‌که بۆ درێژه‌دانه به پـێشـکه‌شکردنی ڕاوێژکاری و پـشتیوانی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی دووچاری خراپـترین توندوتیژی بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی چه‌ندین سـاڵدا.
بڕیاره‌که داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات ئاسایش و پشـتیوانی لۆجسـتی بۆ شـانده‌که دابین بکات. هه‌روه‌ها داواش له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌کات به‌رده‌وام بن له دابینکردنی پـێدوایستیـیه‌کانی شانده‌که.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاری دا مارتن کۆپـله‌ر وه‌ک نوێنه‌ری تایبه‌تی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌که درێژه به کاره‌کانی بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیـیان به داگیرکردنه‌که‌ی سـاڵی 1990 ی عێراق بۆ کوه‌یت هه‌یه.