Accessibility links

له‌ هێرشێـکدا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌کی پـۆلیس له‌ خواروی موسڵ ئه‌فسه‌رێـک و 8 پـۆلیس ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی له‌ باشوری شـاری موسڵ و له‌ ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک و 8 پـۆلیس کوژراون و 2 پـۆلیسیش برینداربوون.
هێرشه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی به‌شمانه‌ کراوه‌ که‌ 60 کیلۆمه‌تر له‌ خواروی شـاری موسڵه‌.
پاشان ئامبوڵانسێـک که‌ بۆ به‌هانای برینداره‌کانی هێرشه‌که‌ که‌وتوبووه‌ ڕێ، بۆمبێـکی چێنراوی پـیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی برینداربوونی شۆفێره‌که‌ی و کارمه‌ندێـکی ته‌ندروسـتی.
XS
SM
MD
LG