کاربه‌ده‌سـتانی ئیسپانیا ده‌ڵێن ڕووداوی شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ره‌که‌ی دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه له نزیک ویزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سانتیاگۆ دی کۆمبۆستێلا له هێڵه ئاسنیـیه‌که‌ی ده‌رچوو، به لایه‌نی که‌م بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 80 که‌س و برینداربوو زیاتر له 140 که‌سی دیکه.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس که له زاری گه‌واهیده‌رانه‌وه وه‌ریگرتووه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که که له 8 فارگۆن پـێـکهاتبوو و 238 سه‌رنشینی له ناودابووبوو، به خێرایی زیاتر له 180 کیلۆمه‌تر ویستوویه‌تی به پـێچـێـکی هێڵه‌که‌یدا تێپـه‌ڕبـبێت، له کاتێـکدا نابێت له 80 کیلۆمه‌تر خێراتر له‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕبـبێت که ده‌که‌وێته ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانه‌وه.
به‌ڵام گوته‌بێژێـک به ناوی هێڵی ئاسنی ئیسپانیا گوتی هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوه‌که و پاش شیکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کانی ناو هه‌ردوو سندوقی ڕه‌شی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که، ده‌رده‌که‌وێت خێرایی هۆکاری ڕووداوه‌که بووبێت یان نا.
ڕووداوه‌که له کاتێـکدا بوو که به ده‌یان هه‌زار که‌س بۆ به‌شـداریکردن له ڤێستڤاڵێـکی سـاڵانه‌ی ئاینی به‌ڕێ‌که‌وتبوون. به‌ڵام به‌هۆیه‌وه سـازکردنی ڤێسـتڤاڵه‌که هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه به خوێناوی‌ترین ڕووداوی شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ر داده‌نرێت له مێژووی ئیسپانیا.