کۆمکاری عه‌ره‌ب حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له نزیک دیمه‌شق چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌دان که‌س. داوا ده‌کات تاوانکاران ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ئێستادا ئاماده‌ن بۆ لێـدانی سوریا، ئه‌گه‌ربێت و سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانیان پـێبدات
سه‌رۆکی پـێشـووی له‌شـکری پاکسـتان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕۆژی سێشه‌ممه له دادگایه‌کی شـاری ڕاوهڵپندی ده‌ست به دادگایی‌کردنی کرا له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی بێنه‌زیر پهتـتۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌که
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک ده‌ڵێت ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵدا ده‌زگای حکومی 74 وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داوایان لێـکردووه زانیاری له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار به‌شـداربووی بدات
ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ژاپـۆن ده‌ڵێت هه‌ڵدانی موشه‌که 19 چرکه به‌ر له ده‌رچوونی به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگیرا، پاش ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک له موشه‌که‌که‌دا به‌دی کرا
تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان 4 ئه‌ندازیار و 2 کرێـکار کوشتووه که بۆ به‌رنامه‌یه‌کی ئاوه‌دانکردنه‌وه له ناوچه‌ی هیراتی ڕۆژئاوای وڵاته‌که کاریان ده‌کرد
کاتێک سه‌رۆک ئۆباما بڕیار ده‌دات سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه کیمیاییه‌که‌ی ڕۆژی 21 ی هه‌شت له سوریا، وه‌ک کۆشکی سپی ده‌ڵێت ته‌واوی ئه‌م دۆسێیه بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ڕوون ده‌کاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت سوریا هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵگه‌کانی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی له هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له ناوببات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه هه‌ڵه‌کانی ڕابوردوو دووباره نه‌که‌نه‌وه‌و بژاره‌ی له‌شکری دژ به سوریا هه‌ڵنه‌بژێرن.
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان و سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف له ئیسلام ئاباد کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی چۆنێتی کارکردن به ئاڕاسته‌ی سـازدانی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان حکومه‌تی کابول و یاخیبوانی تاڵیباندا
په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی سـازکرد به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه نوجێفی و به ئاماده‌بوونی 221 په‌رله‌مانتار، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕه ده‌سـتی نێو چه‌ند په‌رله‌مانتارێـک کۆبوونه‌وه‌که ڕاگیرا
شیمۆن پـێرێس سه‌رۆکی ئیسرائیل داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕاسـپـێرێت بۆ دانانی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ سوریا تاوه‌کو خوێنڕشتنی ئه‌و وڵاته ڕابوه‌سـتێت
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کداران له باکوری به‌غدا 6 جوتیاریان له ماڵه‌کانیان ڕفاندووه و پاشـان کوشـتوویانن
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا سێره‌گری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له یه‌کێـک له‌و ئۆتۆمبیلانه کردووه که لێـکۆڵه‌ره‌وانی چه‌کی کیمیاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تیادابووه
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی له گه‌ڕه‌کی قاهیره له باکوری به‌غدا ڕوویاندا که ڕۆزبه‌ی دانیشتوانی له شیعهئاینزکانن.
کاربه‌ده‌ستانی میسر سنوری نێوان میسر و که‌رتی غه‌ززه‌یان کرده‌وه پاش پێنج ڕۆژی داخستنی که بوو به‌هۆی ڕێگاگرتن له هاتووچۆی هه‌زاران فه‌له‌ستینی.
کاربه‌ده‌ستێکی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێک بژاره‌ی به‌رده‌ستدایه ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ک ده‌گوترێت سوریا چه‌کی کیمیاوی به‌کار هێنابێت.
ئه‌نگلا کانا که له لایه‌ن سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕاسپێردراوه هه‌وڵ بۆ لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌موده‌ست ده‌دات له‌سه‌ر وه‌کو ده‌گوترێت هێرشه‌که‌ی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی سوریا
دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌مڕۆ هه‌ینی شـاری ته‌رابلوسی زۆرینه سووننه‌ی باکوری لوبنانی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لانی که‌م 29 که‌س کوژران و زیاتر له 350 که‌سیش برینداربوون
کاربه‌ده‌ستێکی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له خاڵێکی پشکنیندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوو به‌هۆی کوژرانی دوو سه‌رباز له باشوری وڵاته‌که، هاوکاتی زیادبوونی هاوکاری له‌شکری له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
زیاتر نیشـان بده