ژاپـۆن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دوایـین خوله‌کدا به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی هه‌ڵـدانی موشه‌کێـکی نوێی خۆی ڕاگرت. زانایانی ژاپـۆنی ده‌ڵێن به ڕێـگه‌ی ئه‌م موشه‌که‌وه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی خێرا و هه‌رزانتر سه‌ته‌لایت ڕه‌وانه‌ی واڵایی ئاسـمان بکرێت.
ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ژاپـۆن ده‌ڵێت هه‌ڵدانی موشه‌که 19 چرکه به‌ر له ده‌رچوونی به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگیرا، پاش ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک له موشه‌که‌که‌دا به‌دی کرا.
موشه‌کی ئێپـسیلۆن که به سووته‌مه‌نی ڕه‌ق کارده‌کات، وایکردووه قه‌باره‌که‌ی نزیکه‌ی نیوه‌ی قه‌باره‌ی موشه‌کی سه‌ره‌تایی ژاپـۆنی H2A بێت که به سووته‌مه‌نی شل ڕه‌وانه‌ی واڵایی ئاسمان کراوه. هه‌روه‌ها به‌هاکه‌شی یه‌ک له‌سه‌ر سێ که‌متره.
موشه‌کی ئێپـسیلۆن که درێژیـیه‌که‌ی 24.4 مه‌تره و قورسایـیه‌که‌ی 91 تۆنه، ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌ی ده‌وێت بۆ به‌سـتنی پارچه‌کانی و له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـدانه‌که‌شیدا ته‌نها یه‌ک بۆ دوو کۆمپـیوته‌ری لاپـتۆپ له‌گه‌ڵ تاقمێـکی که‌متر له 10 که‌س له ناوه‌ندی هه‌ڵداندا ده‌وێت. بڕیاره موشه‌که‌که تیلیسکۆپـێـکی نوێ بۆ واڵایی ئاسمان به‌رێت تاوه‌کو چاودێری هه‌سـاره‌کانی پـێبکرێت.
تۆکیۆ هیواداره هه‌ڵدانی موشه‌کی ئێپـسیلۆن سه‌ربگرێت تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تی بازاڕی بۆ دروسـتبکات.
کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆنی له ئێسـتادا کارده‌که‌ن بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بووه مایه‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که. هێشـتا کاتێـکی نوێـیان بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که ده‌سـتنیشـان نه‌کردووه.