نوێنه‌ری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری چه‌ک داماڵین ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته پایته‌ختی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر ڕژێمی سوریا تاڕێگه به شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بدات لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌م هه‌فته‌یه که به پێی ڕاپۆرتان زیاتر له 130 که‌سی کوشتووه.
ئه‌نگلا کانا که له لایه‌ن سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕاسپێردراوه هه‌وڵ بۆ لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌موده‌ست ده‌دات له‌سه‌ر وه‌کو ده‌گوترێت هێرشه‌که‌ی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی سوریا. ئه‌و له پاش گه‌یشتنی بۆ دیمه‌شق بۆ په‌یامنێران نه‌دوا.
ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا، فرانسه و روسیا داوایان له ڕژێمی ئه‌سه‌د و سه‌رهه‌ڵداوانی شه‌ڕ بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌که‌ن کردووه هاوکاری له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن و ڕێگه به شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که هه‌ر ئێستا له‌سوریان بده‌ن لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت تازه‌ترین به‌کارهێنانی که‌رسته‌ی کیمیاوی ئه‌نجام بده‌ن.
چالاکوانانی دژه حکومه‌ت، ڕژێمی سوریاتاوانبار ده‌که‌ن که چوارشه‌ممه ده‌ستی له هێرشی گازی ژه‌هراوی له ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق داب‌و. ئه‌وان ژماره‌ی کوژراوان له 136 که‌س بۆ 1300 که‌س له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ڕژێمی ئه‌سه‌د حاشا ده‌کات ده‌ستی له هێرشی کیمیاوی دابێت.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که ئیستا له سوریان له 3 وه‌ک ده‌گوترێت هێرشی تری سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ده‌کۆڵنه‌وه.