تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان 4 ئه‌ندازیار و 2 کرێـکار کوشتووه که بۆ به‌رنامه‌یه‌کی ئاوه‌دانکردنه‌وه له ناوچه‌ی هیراتی ڕۆژئاوای وڵاته‌که کاریان ده‌کرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م 6 کارمه‌نده که له پـرۆژه‌یه‌کی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کاندا کاریان ده‌کرد له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ڕفێندرابوون و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمه‌کانیان دۆزراوه‌ته‌وه.
پـرۆژه‌که‌یان له لایه‌ن بانکی نێوده‌وڵه‌تی پاره‌ی بۆ دابینکراوه و حکومه‌تی ئه‌فغانیش جێبه‌جێی ده‌کات.
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان که به سه‌ردانێـک له پاکسـتانه به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، کوشـتنکاریـیه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی تاڵیبان و گه‌وره بیانیـیهکانیان ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانسـتان بـبێته وڵاتێـکی هه‌ژار و هه‌تا سه‌ر دواکه‌وتووبێت.