کاربه‌ده‌ستێکی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له خاڵێکی پشکنیندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوو به‌هۆی کوژرانی دوو سه‌رباز له باشوری وڵاته‌که، هاوکاتی زیادبوونی هاوکاری له‌شکری له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند له هه‌مان ڕووداودا 6 سه‌ربازیش برینداربوون، له کاتێکدا هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبێله‌که‌ی له خاڵی چوونه ژووره‌وه‌ی شاری شیبام له هه‌رێمی حه‌زره‌مه‌وت ته‌قانده‌وه.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ڕاده‌گه‌یه‌نێت کاربه‌ده‌سته‌که به‌و مه‌رجه لێدوانی داوه که ناوی ئاشکرا نه‌کرێت.
شایانی باسه واشتنۆن شانه‌ی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن به یه‌کێک له هه‌ره مه‌ترسیدارترین گروپی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان له ناوچه‌که‌دا 6 گومانباری ملیتانی ئه‌ڵقاعیده له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب کوژرون.