دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌مڕۆ هه‌ینی شـاری ته‌رابلوسی زۆرینه سووننه‌ی باکوری لوبنانی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لانی که‌م 29 که‌س کوژران و زیاتر له 350 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان له به‌رده‌می دوو مزگه‌وتی شـاره‌که به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدران و له‌و ده‌مه‌دا بوو که خه‌ڵـکی له نوێژی هه‌ینی لێبووبوونه‌وه و له هه‌ردوو مزگه‌وته‌که ده‌هاتنه ده‌رێ.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ته‌قوای ناوچه‌ی زاهریه بوو، ئه‌و مزگه‌وته‌ی شێخ سـالم ئه‌لڕافعی سه‌له‌فی وتاری هه‌ینی تیادا ده‌دات و زۆر جار له وتاره‌کانی هێرش ده‌کاته سه‌ر حزبوڵڵا و ڕژێمی سوریا.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له پاش نزیکه‌ی 5 خوله‌ک له نزیک مزگه‌وتی ئه‌سه‌لامی ناوچه‌ی مینا ڕوویدا.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن ڤیدیۆی شوێنی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌یان به‌خشکرد و تیایاندا زیانێـکی ماڵی گه‌وره به‌دی ده‌کرا به شێوه‌یه‌ک سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی به بیر ده‌هێنایه‌وه.
ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه له کاتێـکدا ڕوویاندا که گرژی تایفه‌گه‌رایی به‌هۆی شـه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه له ناو وڵاته‌که له زیابووندایه، به تایبه‌تیش له ته‌رابلوس دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که که پـێشـتر چه‌ندین شه‌ڕ و پـێـکدادانی خوێناوی له نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی به‌شـار ئه‌سه‌د تیایدا ڕوویدا.