سه‌رۆکی پـێشـووی له‌شـکری پاکسـتان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕۆژی سێشه‌ممه له دادگایه‌کی شـاری ڕاوهڵپندی ده‌ست به دادگایی‌کردنی کرا له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی بێنه‌زیر پهتـتۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌که.
په‌روێز موشه‌ڕه‌فی ته‌مه‌ن 70 سـاڵ ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی دادگا نه‌بوو به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیـیانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ن.
موشه‌ڕه‌ف ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن پـیلانگێڕی و ئاسانکاری بۆ کوشـتنی بێنه‌زیر پهتـتۆ کردووه. ده‌ڵێت یاخیبوانی تاڵیبان ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، وه به‌خۆی بێنه‌زیر پهتـتۆی له هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ژیانی ئاگاداکردووه‌ته‌وه.
داواکاری گشـتی به وردی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کرد چۆن په‌روێز موشه‌ڕه‌ف به کوشـتنی بێنه‌زیر پهتتۆ گومانباره. به‌ڵام به‌پـێی هه‌ندێـک ڕاپـۆرت موشه‌ڕه‌ف کاتی خۆی وه‌ک پـێویست ئاسایشی بۆ بێنه‌زیر دابین نه‌کردبوو و هه‌روه‌ها زانیاریشی هه‌بووه پـیلان بۆ کوشـتنی بێنه‌زیر دانراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بێنه‌زیر پهتـتۆ له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2007 له گردبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی پارته‌که‌ی له شـاری ڕاوه‌ڵپـندی کوژرا.